هەواڵەکانهەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی کوردی و یادەکانی نەورۆز.

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2723 ی کوردیی، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین، کە بەشکۆوە یادی نەورۆز دەکەنەوە.

جەژنی نەورۆز هێمای سەرکەوتنی هێزی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا و لە هەمان دەمدا موژدەی هاتنی ساڵێکی نوێیە، کە گەلی کوردستان بەپێی تایبەتمەندیی کلتووریی خۆی ئەم جەژنە بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت.

نەورۆز پڕە لە چەمک و مانا و میتۆلۆژیا و بابەتی کلتووریی جۆراوجۆر، بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی پێبدرێت و نەوە لەدوای نەوە بە شکۆ و بایەخەوە یاد بکرێتەوە.

جارێکیتر جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت .

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر

20/03/2022

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *