هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.5.31، شاندی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێکهاتووە لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و شاندێکی یاوەریان لە ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و ناردنکاران، سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد و لەلایەن نوێنەری پارێزگاری ئورمیە و فەرمانداری پیرانشار و سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری حاجی ئۆمەران – تەمەرچین پێشوازیان لێکرا.

مەبەست لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئسلامی ئێران، پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران و هەماهەنگیی زیاتر و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بە هێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێرانە لە دەروازەی سنوورییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش شاندی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کۆمارى ئیسلامى ئێران و پارێزگارانی (ئازەربایجانى رۆژئاوا”ئورمیە”، کرماشان، سنە) ئەنجامدەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *