هەواڵەکان

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر سەردانی کونسوڵی بازرگانی و ئابووری کۆماری تورکیای کرد لە هەولێر ،

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠-٧-٢٠٢٥ بو ئامادەبوونی بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز(حاجی عبدالخالق زرار ) جێگری سەرۆکی لقی هەولێر و بەڕێزان (شێخ خالید وەرتی ،د.شوان شێرزاد شێخل،هێمن رمضان مصطفی ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر سەردانی کونسوڵی بازرگانی و ئابووری کۆماری تورکیایان کرد لە هەولێر لەلایەن بەڕێزان ( کمال بەهادر،ئاکن ئاک )راوێژکاری بازرگانی و ئابووری کونسوڵخانەی کۆماری تورکیا لە شاری هەولێر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا ، دیدارەکە بە مەبەستی هەماهەنگی کاری زیاتر و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا وە هەروەها ئاسانکاریکردن و چارەسەرکردنی گیرو گرفتەکانی بازرگانانی نێوان هەردوولا بەڕێوەچوو، لە کۆتایدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بەدیدارەکە دەڕبڕی هیوای سەرکوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *