هەواڵەکان

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری کۆبوونەوەی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و هەردوو شاندی پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئازەربێجانی ڕۆژئاوا کرد ،

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری کۆبوونەوەی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و هەردوو شاندی پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئازەربێجانی ڕۆژئاوا کرد ،

بەرواری ٢٨-٧-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێر و بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەڕێز( کامەران سەڵاح باجگر ) جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەڕێز(ڕەزا رحمانی ) پارێزگاری ئازەربێجانی ڕۆژئاوا و بەڕێز (فرامز ئەسەدی ) کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەڕێز (ئەحمەد ڕێکانی ) سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی حکومی و نوێنەرانی شارەکانی ئێران و بازرگانانی شاری هەولێر کۆبوونەوەیەک سازکرا ، شایەنی باسە لە دیدارەکەدا جەخت لە بەرەوپێشچوون و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاستی ئابووری و بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرا و بەمەستی زیاتر وەبەرهێنان کردن لە سێکتەرە جیاوازەکانی بازرگانی ، لە دڕێژەی دیدارەکەدا بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تێدا هەموو پشتگیریەکی کاری بازرگانی و هەماهەنگی کاری لقی هەولێری بۆ شاندی ناوبراو دووپات کردەوە بە مەبەستی بەرەو پێشچوونی ئاستی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *