یەکێتی هاوردە وناردنکارانی لقی هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری هیندستانی کرد لە هەولێر ،
ئەمڕۆ بەرواری 11-8-2025 بە ئامادەبوونی بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە وناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێزان (د.شوان شێرزاد شێخل ، د .طارق ویسی صادق ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری هیندستانیان کرد لە هەولێر، شایانی باسە دیدارەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی کونسوڵی نوێ هیندستان کرا و لە لایەن کونسوڵی نوێ بەرێز (بریجیش کومار ) و بەڕێز (هیتێش سینغ میهرا ) جێگری کونسوڵ پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا لە دیدارەکە باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا کرا بە مەبەستی زیاتر کار ئاسانیکردن بۆ بازرگانانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری هیندستان، لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی لقی لۆگۆیەکی تایبەتی سەر بە لقی هەولێر بە دیاری پێشکەش بە کونسوڵ کرد و لە کۆتایدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەکە دەربڕی هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست .




