هەواڵەکان

یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری B2B نێوان کۆمپانیا خۆماڵیەکان و کۆمپانیا تورکیەکانی کرد،

یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری B2B نێوان کۆمپانیا خۆماڵیەکان و کۆمپانیا تورکیەکانی کرد،

ئەمڕۆ بەرواری ٢٥-٨-٢٠٢٥ بە ئامادەببونی بەڕێز ( ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز (حاجی عبدالخالق زرار ) جێگری سەرۆکی لق و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەڕێزان (شێخ خالید وەرت ،د.شوان شێرزاد شێخل ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێری لقی هەولێر و چەند ئەندامێکی سەر بە لقی هەولێر بە شداریان کرد لەکۆبوونەوەی B2B (لە نێوان کۆمپانیا خۆماڵیەکان و کۆمپانیا تورکیەکان) کە لەلایەن بەڕێز ( نەواف کیلیچ ) سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی (USIAD) رێکخرابوو .لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بازرگانی تورکیا لە سێکتەرە جیاوازەکانی بازرگانی تێدا بەشدار بوون لە دڕێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لقی هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد تێدا هەموو جۆرە پاڵپشتیەکی هەماهەنگی کاری بازرگانی بۆ کۆمپانیا و بازرگانانی تورکیا دووپات کردەوە بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی زیاتری ئاستی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمار تورکیادا لە کۆتایدا سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان دیاریەکی پێشکەش سەرۆکی لقی هەولێر کرد خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدارەکە هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *