ئاگاداری

ئــــــــــــــــاگـــــــــــــــــاداری

ئــــــــــــــــاگـــــــــــــــــاداری گشت ئەندامانی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە پێشانگایەکی گەورەی بازرگانی ئۆنلاین لەگەڵ چین ئەنجامددەین بەخۆڕایی لە بوارەکانی (کارەباییات و الکترونیات ، کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی و بيطرى و زراعة ، کەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسکیل ،مۆبایل و کەلوپەلی موبایل و ئایپاد و سکۆتەر ،پاسکیل …هتد ، کەلوپەلی ناوماڵ ، مۆبیلیات و رایەخ و تاخمی ژووری نوستن ،زۆربەی بوارەکانی تر …هتد) ئەم پێشانگایە لە ۳۱ی ۸ دەستپێدەکات لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان /لقی هەولێر و ڕێکخراوی ی بازرگانی چین لەبواری پێشانگاو کۆنفرانسی بازرگانی فیزیکی و ئۆنلاین ، هەروەها بە هەماهەنگی بالیۆزخانەی کۆماری چینی میللی لە بغداد و کونسولگەری چین لەهەرێمی کوردستان /هەولێر .شایانی باسە کە ۱۸۸ کۆمپانیاو کارگە و فرۆشیاری چینی بەشدار دەبن لەبوارە جیاوازەکان ، لەهەرێمی کوردستانیش دەرگای بەشداریکردنمان کردووەتەوە بۆ بازرگانان و جملەفرۆشان و خاوەن کۆگا و دوکاندار و خاوەن کۆمپانیاکان بەخۆڕایی بۆئەوەی لەگەل ئەو ۱۸۸ بزنسمانە چینیە گفتووگۆی بی توو بی بکەن و یەکتر بناسن و یەکتر داوەتبکەن بۆ سەردانی یەکتر و کڕینی شتوومەک و ئاڵوگۆری خبرەی بزنس و دواتر ببێتە دەرگایەک کەلێیەوە بازرگانانی کورد بتوانن شتوومەکی کوالیتی باش بەنرخی گونجاو لەچینیەکان بکڕن و هاوردەی کوردستانی بکەن .شایانی باسە ئەوە سێیەمین پێشانگای ئۆلاینی بازرگانی یە لەنێوان هەردوولادا کە یەکەمیان لە ۲٤ /۱۱ /۲٠۲٠ و دووەمین لە ۸/ ۳/ ۲٠۲۱ و سییەمین یش لە ۳۱ / ۸/ ۲٠۲۱ ئەنجامدەدرێت کەچەندین ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دەرگای لقی هەولێر کراوەیە بەڕووی ئەندامان و بازرگانان بۆ بەشداریکردن .چۆنیەتی بەشداریکردن :- ناوی سیانی و ناوی کۆمپانیا یان شوێنی کارەکەت و ئیمیل و ژمارە مۆبایلێک کە واتسئەپی لەسەر بێت لەگەڵ بواری کارکردنت بۆ ئەم ژمارە یە بنێرە بەواتسئەپ ٠۷۵۱۱٤۱۲٠٠۷

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *