ئاگاداری

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بانگهێشتکراوە بۆ بەشداریکردن لە سێ پێشانگای بازرگانی لە بەڕیتانیا.

بە ئامانجی گەڕان بە دوای ڕیگاکانی چوونە نێو بازاڕی بازرگانی بەڕیتانیا و دەرفەتێك بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان یاخوود ئەوانەی ئارەزووی فراوانکردنی بازرگانی و پەیوەندیەکانیان دەکەن و بەدوای دەرفەتی بازرگانی و وەبەرهێنانی دوو لایەنەدا دەگەڕێن لە سەرانسەری بەڕیتانیا،

١- پێشانگای پاییزە لە بێرمینگهام، کە لە بەرواری (٣-٦ی مانگی ٩ی ٢٠٢٣) لە بێرمینگهام بەڕێوەدەچێت.

٢- پێشانگای بیناسازی، کە لە (٣-٥ی مانگی ١٠ی ٢٠٢٣) لە بێرمینگهام بەڕێوەدەچێت.

٣- پێشانگای وەکالەی بازرگانی ئەوروپی، کە لە (٤-٦ی مانگی ١٠ی ٢٠٢٣) لە لەندەن بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئەم مەبەستە خوازیاران و ئەندامانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران دەتوانن لە پەیوەندیمان پێوەبکەن لە ڕێگای ژمارە مۆبایلی:

07511412007

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *