ئەمڕۆ کۆبونەوەی سەرۆكی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران و سەرۆك لقەکان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ ٢/٥/٢٠٢٣ بە ئامادە بوونی بەڕێز (شێخ مصطفێ شێخ عبدالرحمن) سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی هەولێر، بەڕێز (شێخ عطاء شێخ محمد) سەرۆکی لقی سلێمانی و بەڕێز (مامۆستا صلاح) سەرۆکی لقی کەرکوك لە بارەگای لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەی سەرۆکی گشتی و سەرۆك لقەکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوك بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوکە دا چەندین ڕاو سەرنج گفتوگۆی لەسەر کرا و کارو چالاکیەکان و کارو بەرنامەکانی داهاتوو تاوتوێ کرا هەروەها جەخت لە کاری هاوبەش کرا، هاوکات گشت سەرۆکەکان کۆدەنگ بوون لەسەر ئەوەی هەنگاوی زیاتر بنرێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و گرینگی پێدانی زیاتر بە بوژانەوەی ئابوری و بازرگانی هەرێمی کوردستان.