بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران ، بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە
به بۆنه‌ی 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین. کرێکاران ڕۆڵێكی بونیادنهرانهو كاریگه‌ریان هه‌یه له ئاوهدانكرنهوهو به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی هه‌ر وڵاتێك، و شوێن په‌نجه‌ی كرێكارانی كوردستان و ڕه‌نج و تێكۆشانی پاك و دڵسۆزانه‌یان له بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا مایه‌ی شانازیی هه‌موو كوردستانیانه، له‌م یاده‌دا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ داوا و مافه ڕه‌واكانی كرێكاران ده‌رده‌بڕین، له پێناو به‌دیهاتنی ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌تر بۆیان.
جارێكی تر به‌رزو پیرۆز بێت جه‌ژنی كرێكاران، دروود بۆ گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له‌كاتی كاركردندا گیانیان سپارد.
ڕاگەیاندنی
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر
١ی ئایاری ٢٠٢٣