جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر سەردانی پێشانگایەکی هونەری کرد.
ئەمڕۆ ٢١/٦/٢٠٢٣ بەڕێز (خلیل گۆران) جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە یاوەری بەڕێز هەڤاڵ (ئاکۆ چاوشین) سەردانی پێشانگای هونەری وێنەکێشی بەڕێز ( علي مرعي )یان کرد لە هەولێر.
لە سەردانەکە دا بەڕێزان (خلیل گۆران و ئاکۆ چاوشین) وێرای دەستخۆشی و بەرز نرخاندنی کارە هونەریەکانی بەڕێز (علي مرعي) هیوای سەرکەوتن و کاری نایابتریان بۆ خواست.