هەواڵەکان

سەردانی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱۲/ ۸ / ۲٠۲۱ وەفدێکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان کەپێکهاتبوون لە بەرێز (خلیل گۆران ) جێگری سەرۆکی لقی هەولێر و بەرێزان (رسول عمر ،حاجی عبدالخالق زرار ) ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و بەرێز (خالید وەرتی ) ئەندامی چالاکی لقی هەولێر ،سەردانی بەرێز (فەیزواللە محمد ) ڕاوێژکاری دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرێزیان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و دواتر لەدانیشتنێکدا هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا جەختی لێکرایەوە و وەفدی لقی هەولێر باسێکی کورتیان لەبارەی کار و چاڵاکی و رۆلی خزمەتکردنی کوردستان لەلایەن لقی هەولیری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستانیان پێشکەش بە ڕاوێژکاری دەستەی مافی مرۆڤ کرد.شایانی باسە ڕاوێژکاری دەستەی مافی مرۆڤ بەرێز (فیزاللە محمد ) ستایشی سەردانی بەرێز (گەیلان حاجی سعید ) سەرۆکی وەفدی کوردستان و یاوەرانی کرد بۆ دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی و بەهەنگاوێکی گرنگی وەسفکرد بۆ ڕاکێشانی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆهەرێمی کوردستان بەتایبەتی پارێزگای هەولێر بۆ کاری وەبەرهێنان ، لەکۆتایی دا جێگری سەرۆکی لقی هەولێر بەرێز (خلیل گۆران ) سوپاسی بەرێزیانی کرد لەهەمبەر ئەو پێشوازیە گەرمە و متابعەکردنی چالاکیەکانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران لەلایەن ڕاوێژکاری دەستەی مافی مرۆڤ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *