هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر چاوی بە ڕاوێژکاری سەرۆك کۆماری ئێران کەوت.

ئەمڕۆ ئێوارە بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر لەگەڵ شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە چەند بازرگانێکی کۆمپانیا خۆماڵیەکان سەردانی بەڕێز (حجت اللە ملکی) ڕاوێژکاری سەرۆك کۆماری ئێران و سەرۆکی بازاڕی ئازادی ئێرانی کرد.

لە دانیشتنەکە دا باس لە پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و مەرزی تەمەرچین کرا، هەر لە دانیشتنەکە دا بەڕێز اغای (حجت اللە ملکی) نوسراوێکی دەلیلی سەرمایەگوزاری لە ئێران بە واژۆی خۆی پێشکەشی سەرۆکی لقی هەولێر کرد، هاوکات هەر لە ڕێگای سەرۆکی لقی هەولێر بەڕێزیان نوسراوێکی ئاراستەی بەڕێز (د.محمد شوکری) سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرد بۆ سەردانیکردنی بەڕێزیان بۆ بازاڕە ئازادەکانی ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *