هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە یاوەری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی گەورەی پیشەسازییان لە ئورمییە بەسەرکردەوە

لەچوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکار و بەرهەمە پیشەسازییەکان، ئەمڕۆ هەینی 2023.6.2، بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە یاوەری شاندی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتووە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان – ئێران و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و هەناردنکاران، کارگەیەکی گەورەی پیشەسازی دروستکردنی کۆنتێنەر و بۆدی و عەرەبانەی تڕێلەیان لەشاری ئورمییە بەسەرکردەوە کە (3) هەزار کرێکار کاری تێدا دەکات.

دوای ئەوەی بەش و هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کارگەکەیان بەسەرکردوە، لەلایەن خاوەنی کارگەکەوە چۆنیەتی کارکردن و ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە و جۆری بەرهەم و شێواز و چۆنیەتی کارکردنی کارگەکە خرایەڕوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *