هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢١ ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە ناوی خۆم و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆکایەتی، بەڕێوەبەران، کارمەندان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە ماوەی ئەم ٢١ ساڵەدا بە دڵسۆزی و ئەرکناسی و ماندووبوونەوە لە پێناوی خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و یارمەتیدانی توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا کاریان کردووە

، دەزگای خێرخوازی بارزانی بەردەوام هەماهەنگ بوون لەگەڵ لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کووردستان کە توانیویانە ببنە نمونەیەکی سەرکەوتوو لە بوارەکانی خێرخوازی و خزمەتی مرۆڤایەتی بە هەنگاوە بەردەوامەکانی خۆیان پشتگیریی بۆ ئاوارەکان،وخێزانە کەم‌ دەرامەتەکان و هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە پێویستیان بە یارمەتی و پاڵپشتی هەبووە. ئەم دەزگایە بە ڕۆحی مرۆڤدۆستی و هاوکاری و بەرپرسیاریی کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا گێڕاوە.

ئێمە بەڕێزەوە سەیری مێژووی پڕ لە دەستکەوتان دەکەین و هیوادارین دەزگای خێرخوازی بارزانی هەمیشە بە هەمان ڕۆحی خزمەتگوزاری و مرۆڤدۆستی، بەردەوام بێت و سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت، بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و بەهێزکردنی بەهای هاوکاری و یەکگرتوویی لە کۆمەڵگادا.

ڕسوڵ حاجی عمر

سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *