سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بەشداری کۆبونەوەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
ئەمڕۆ بەیانی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە سەرپەرشتی بەڕێز (ھیوا احمد مصطفی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی مەکتەبی سیاسی) و بەڕێز (د. ئاراس قادر) بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەییەکان و ئەندامانی بەش بەشداری کۆبونەوەیەکی فراوانی کرد لە ڕێکخراوە جەماوری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەندیکا و ڕێکخراو و دام و دەزگا حزبیەکان کە پێویستە لە ماوەی شەش مانگی داھاتوو دا ئەنجام بدرێت.




