سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بەشداری لەکردنەوەی پێشانگایەکی ھونەری کرد.
ئەمڕۆ ئێوارە بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە ئامادە بوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم و بەڕێز (جەمال مورتکە ) فەرماندەی پێشمەرگە و چەند کەسایەتیەکی ناسراوی شاری ھەولێر دا بەشداری لە کردنەوەی پێشانگای ھونەری خاتوو (فەرزانە عمر عبداللە) دا کرد کە چەندین تابلۆی ھونەری نایابی بە نەخشی زێڕ تێدا نمایشکرابوو.



