سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر پێشوازی لە شاندێکی چینی کرد.
ئەمڕۆ ئێوارە بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر پێشوازی لە شاندێکی چینی کرد کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان (کیڤن لیو) بەرێوەبەری بەشی فرۆشتن لە گرووپی کۆمپانیاکانی سینۆماك، بەڕێز (د. موو) مامۆستا لە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی صلاحەدین و بەڕێز (مامۆستا بارزان) مامۆستای وانەی ئینگلیزی لە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی صلاحەدین.
لە دانیشتنەکە دا گفتوگۆ لە بارەی پەیوەندی نێوان کۆمپانیا و کارگە چینیەکان و کۆمپانیا و کارگەکانی ھەرێم کرا، ھاوکات شاندی ناوبراو بەڵێنی دۆزینەوەی کارگە و کۆمپانیای متمانە پێکراویان بە سەرۆکی لقی ھەولێر دا بۆ ئاسانکاری زیاتر و بازرگانیەکی سەرکەوتوتر بۆ بازرگانانی ھەرێم، ھەروەھا گفتوگۆ کرا لە بارەی ئاستی قوتابیانی کوردی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی صلاحەدین، لە کۆتاییدا ھەردوو لا بەڵێنی کاری ھاوبەشیان دا لە داھاتوو دا بۆ باشتر کردنی ئاستی بازرگانی و دەوڵەمەندکردنی چالاکیە بازرگانیەکانی نێوان ھەرێم و وڵاتی چین.
![](https://www.uiek.org/wp-content/uploads/2023/03/322952657_538967521528615_1420999130810495115_n-1024x683.jpg)
![](https://www.uiek.org/wp-content/uploads/2023/03/323267353_578607410267900_7797656665112068161_n-1024x683.jpg)