شاندی دووەمی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان گەڕانەوە کوردستان دوای سەردانی کردنیان بۆ وڵاتی چین
شاندی دووەمی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان گەڕانەوە کوردستان
دوای سەردانی کردنیان بۆ وڵاتی چین بەشدارکردنیان لە خولێک بەناونیشانی (بنیاتنانی تواناکان لە باشترکردنی بژێوی ژیان و کەمکردنەوەی هەژاری )کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چین لە هەولێر و وەزارەتی بازرگانی ئەو وڵاتەوە ڕێکخرابوو.
وە خولەکە لەلایەن ناوەندی نێودەوڵەتی هاوکاری ئابووری چینی لە شاری فوجیان (IECC) جێبەجێ دەکرا ، لەمەراسیمی کۆتایی هاتنی خولەکەدا بەڕێز ( د. طارق ویسی صادق ) سەرۆکی شاندی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان لقی هەولێر، پلاکێتی تایبەتی یەکێتیەکەمانی پێشکەش بە بەڕێز (Huang An) بەرپرسی ناوەندەکە کرد. وە تابلۆی منارەی شاری هەولێری پێشکەش بە بەڕێز (Lin Xinlong) کرد بەڕێوەبەری ناوەندی ناوبراو.
شیاوی باسە شاندەکە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک بازرگانی شاری هەولێر بەڕێزان خلیل گۆران بەڕێوەبەری جێبەجێ کاری گروپی کۆمپانیاکانی گۆران و بەڕێز ئەندازیار لؤي غازي جزراوي بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نور البهاء و بەرێز فیراس کریم بەڕێوەبەری کۆمپانیا . سەردانەکەیان بۆ رێکخرابوو وەهەروەها بەشدارییان لە چەندین کۆڕو سمینار کرد، و سەردانی چەندین ناوەندی ئەکادیمی و بازرگانی و گوندی کشتوکاڵی و ناوەندی مێژووی و کارگەی پێشکەوتووی ئەو شارەیان کرد. هەروەها لەکۆتیدا لە لایەن بەڕێز (Huang An ) بڕوانامی بەژداربوون و پلاکێتێکی تایبەتیان بەخشرایە هەریەک لە بەژداربووان.
لە کۆتایدا شاندی ناوبراو بەسەلامەتی لە ڕۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ٢٦/٠٤/٢٠٢٤ گەیشتنەوە باوەشی نیشتیمان و کۆتیان بە سەردانەکە یان هێنا.