هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری لە دیداری داهێنان کرد

ئەمڕۆ ئێوارە ١٤/٣/٢٠٢٣ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (خلیل گۆران) جێگری سەرۆکی لقی هەولێر بە یاوەری بەڕێز (کامران ابراهیم) ئەندامی دەستەی کارگێری بەشداریان لە (دیداری داهێنان) کرد.

ئەنجومەنی داھێنان لە عێراق بەشێکە لە ھەفتەی جیھانی داھێنان و نوێگەری (World Creativity and Innovation Week) کە بزووتنەوەیەکی جیھانییە تایبەت کراوە بە ئاھەنگ گێڕان و بەرز ڕاگرتنی داهێنان و نوێگەری.

ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی (2001) لە كەنەدا دامەزراوە، ئێستا له لایەن زانكۆی مەیامی له ولایەته یەكگرتووەكانی ئەمریكا میواندای دەكرێت، وه ڕۆژی جیهانی داهێنان و نوێگەری 21 ی نیسان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەفەرمی له ساڵی (2017) ناسێنراوه بۆ ئاهەنگ گێڕان و هاندانی داهێنان و نوێگەری لە ئاستی جیهانیدا، بە ئەنجامدانی بۆنە و چالاکییەکان لە (140) وڵاتدا بۆ تیشک

خستنە سەر گرینگی داهێنان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان و هاندانی گەشەی ئابووری.

بۆ یەكەم جاره عێراق باڵیۆزی داهێنان و ئەنجومەنێكی تایبەتی به داهێنان هەیه له هەفتەی جیهانی داهێنان و نوێگەری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *