شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەولێری کرد.
ئەمڕۆ ٢/٥/٢٠٢٣ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی هەولێر و بەڕێزان (عبدالخالق زرار و ابراهیم کمال) لە دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەولێریان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێز عمیدی پۆلیس (سهێل نجم الدین عولارسول) وەك بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر. دوبارە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.




