هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر لە بارەگای لق پێشوازیان لە شاندێکی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرد.

ئەمڕۆ ١/٤/٢٠٢٤ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی هەولێر و بە ئامادە بوونی هەریەك لە بەڕێزان (ابراهیم کمال ، کامران ابراهیم و رسول عمر) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لە بارەگای یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر پێشوازیان لە شاندی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. بێستون) بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، بەڕێز (باسم ئیلماسری) بەڕیوەبەری پرۆژەکان، بەڕێز (حسن) لە بەشی بازرگانی و بەڕێز (دلاوەر) بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن.

لە دانیشتنەکە شاندی پێشانگای نێودەوڵتی هەولێر ئاماژەیان بە چەند بابەتێك دا لەوانە:

١- هەماهەنگی کردن لەسەر پرۆسەی دانانی میکانیزمی B2B ی نێوان بزنسمانە بیانیەکان لە لایەک وکوردستانییەکان لە لای تر

٢- هەماهەنگی لەسەر باشتر کردنی ئالیەتی بەشداربوون وئامادەبوونی برایانی دەستەی کارگێریتان لە مەراسیمی کردنەوە ورۆژانەی پێشانگاکان

٣- پێش هەموو پێشانگایەک بە ٢،٣ مانگ یان جار وا مانگێک،، کۆنگرەیەکی ئامادەیی دەکرێت بۆ هەر پێشانگایەک لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار وەک وەزارەتی بازرگانی یان هیتر بە روماڵی میدیایی،، دەمانەوێت هەماهەنگیەکی تەواو هەبێت بۆ پێدانی رۆلی گرنگ بۆ یەکیتیەکەتان لە بەشداری کردن تاوەکو هەمان رۆل ببینیت لە تەکمیلە وتەواوکاری کۆنگرەکە ناو رۆژەکانی پێشانگا ورۆلی سەرەکی ببینێت لە ناو پانێل وبابەتەکان

٤- بابەتی ژووری سەرپەرشتاری هاتنی وەفدی بازرگانی ووڵاتان وهەماهەنگی تەواو بۆ دانانی دەستپێک لەگەل وەزارەت وبەرێوەبەراێەتی ئابووری لە ئاژانس

٥- هەماهەنگی تەواو لەسەر دەستنیشان کردنی ئالیەتی بەشداربوون لە سەر خستنی پێشانگاکان و هێنانێ کۆمپانیاکان (بە تایبەتی بۆ پێشانگاکانی داهاتوو وەک بازرگانی رەمەزان، بیناسازی، ئەربیل ئینتەرناشنال وپێشانگای نەوت وگاز)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *