هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای ڤیستیڤاڵی بازاڕی رەمەزان کرد.

ئەمڕۆ ئێوارە ٧/٤/٢٠٢٣ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر و هەریەك لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (ابراهیم کمال و کامران ابراهیم) هەروەها بە ئامادە بوونی پارێزاگاری هەولێر و وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایانی کوردستان و چەندین بەرپرسی حکومی و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی بەشداریان کرد لە کردنەوەی پێشانگای ڤیستیڤاڵی بازاڕی ڕەمەزان لە سەنتەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، هاوکات پێشانگاکە تاوەکوو ١٧/٤:٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *