شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەمڕۆ ٨/٥/٢٠٢٣ لە دووەمین ڕۆژی کارو چالاکیەکانی سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەڕێز (گیلان حاجی سعید) بە یاوەری شاندێکی یەکيتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لە تاران لە لایەن بەڕێز ( نازم دەباغ ) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (سەلام عارف ڕوشدی ) جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستافی نوێەرایەتی پێشوازیان لێکرا. مەبەست لە سەردانی کردنی شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بۆ تارانی پایتەخت بە مەبەستی بۆ برەو دانە بەو پەیوەندیە بازرگانیە بەهێزەی نێوان حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.



