هەواڵەکانهەواڵەکان

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان لقی – هەولێر بەسەرۆکایەتی (د.طارق ویسی صادق) بەشداریان کرد لە کۆرسێک لە وڵاتی چین

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان لقی – هەولێر بەسەرۆکایەتی (د.طارق ویسی صادق) ئەندامی دەستەی کارگێڕی و کۆمەڵێک ئەندامی چاڵاکی یەکێتیەکەمان بازرگانان خلیل گۆران جێگری سەرۆکی لقی هەولێری خولی پێشوو یەکێتیەکەمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی گۆران، بەڕێز ئەندازیار لؤي غازی جزراوی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای النور الباهر، بەڕێز فیراس کریم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا.

بەشداریان کرد لە کۆرسێک لە وڵاتی چین بەناونیشانی ( بنیاتنانی تواناکان لە باشترکردنی بژێوی ژیان و کەمکردنەوەی هەژاری) کە ڕێکخروە بەهاوکاری لەلایەن کونسولخانەی گشتی کۆماری چینی میلی لە هەولێر و وەزارەتی بازرگانی کۆماری چینی میلی، وە جێبەجێ دەکرێت لە لایەن ناوەندی نێودەوڵەتی هاوکاری ئابووری چینی شاری فوجیان.

هەروەها لە مەراسیمی کردنەوەی کۆرسەکە وێنەی یادگاری قەڵای هەولێر وەک دیاری پێشکەش نە بەڕێز بەڕێوەبەری ناەندەکەکرا.

هەروەها سەردانی سیتی بانکی چینیان کرد لە بەشی مۆزەخانەی مێژوویی بانکەکە وێنەو یاداشتەکانی سەرۆکی ئێستای وەڵاتی چین کاتێ لەوشارە کاربەدەست بوو بۆ ماوەی ١٨ ساڵ پیشان درا.

لەم ماوەی داهاتوو شاندەکە سەردانی چەندین کارگەی گرنگ و بازرگانی و لایەنی پەیوەندی دارەکانی وڵاتی چینی میلی دەکەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *