شاندێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر سەردانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
ئەمڕۆ بەیانی ١٩/١٢/٢٠٢٢ شاندێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە یاوەری ھەریەك لە بەڕێزان (عبدالخالق زرار و رسول عمر و ابراھیم کمال) سەردانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە ھەڤاڵ (بڵند اسماعیل) بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەك بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان.