شاندێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر سەردانی بەڕێز (ئاری نانەکەلی) کرد.
ئەمڕۆ بەیانی شاندێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر بە یاوەری ھەریەك لە بەڕێزان (عبدالخالق زرار، ابراھیم کمال و رسول عمر) و ئەندازیاری بەڕێز (بەڵێن گیلان) سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکار بوونی ھاڤاڵی بەڕێز (ئاری نانەکەلی) وەك ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یاریدەدەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوری پارێزگای ھەولێر.