هەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر سەردانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی کرد.

دوێنێ ٢١/١١/٢٠٢٢ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی لقی ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەك خاوەن کارگە و بازرگان سەردانی بەڕێز (ساماڵ عبدالرحمن عزیز) بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەولێریان کرد. بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە کێشەی خاوەن کارگەکانی ئاسن لە ھەولێری پایتەخت کە بەھۆی ھەڵگرتنی (حمایة المنتوج) توشی زەرەر و زیانێکی زۆر بوون و بەشێکیشیان لە کار کەوتون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *