هەواڵەکان

پێشانگای بازرگانی ئۆنلاینی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین

سێیەمین پێشانگای بازرگانی ئۆنلاینی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین لە 31مانگی 8 دەستێدەکات لەدوای ئەنجامدانی دوو پێشانگای بازرگانی ئۆنلاین لەنێوان یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان / لقی هەولێر و ڕێکخراوی بازرگانی ی چینی بەهەماهەنگی کونسوڵگەری کۆماری چینی میللی لەهەولێر و سەرکەوتنی پێشانگاکان و ئاشناکردن و بەیەکترناساندنی بازرگانانی کوردستان و چین ،وا بڕیارە سێیەمین پێشانگای ئۆنلاین یش بەبەشداری نزیکەی ۱۲٠ کۆمپانیای چین و ۸٠ کۆمپانیای کوردستان دەستپێبکات ، بۆیە لێرەوە گشت ئەندامان ئاگادار دەکەینەوە کەدەتوانن ناوی خۆتان بنوسن و بەشداریبکەن ،لەڕێی ئەو ژمارە واتسئەپە ناوی سیانی خۆتان و ناوی کۆمپانیاو بواری کارکردن و بزنس کارتی کۆمپانیا ئەگەر هەبوو بینیرن لەگەل وێنەیەکی ناسنامەی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان .٠۷۵۱۱٤۱۲٠٠۷

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *