هەواڵەکان

پێشانگا لە ووڵاتی بەریتانیا

ئەندامە بەرێزەکانمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر داوەت نامەی فەرمی بەدەست گەیشتوە بۆ بەشداری کردن لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاری جیهانی لە ئێکسڵ لە لەندەن لەوڵاتی بەریتانیا کە بڕیارە لە ٥-٧ /١١ / ٢٠٢٤ بەرێوە بچێت بازاڕی جیهانی لەندەن شوێنی بازرگانی گەشتیاری جیهانە و یەکێکە لە پێشانگا کاریگەرەکانی گەشتیاری لە جیهاندا پێشانگاکە کۆمەڵەی پیشەسازی گەشتیاری نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە، هەر ئەندامێک یان بازرگانێک خوازیاری بەشداری کردنی هەیە لەم پێشانگایەی سەرەوە بەمەرجێک لەگەڵ سروشتی کۆمپانیاکەیان بگونجێت سەردانی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بکات یان پەیوەندی بکات بەم ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە.

ژمارە تەلەفۆن:٠٧٥١١٤١٢٠٠٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *