کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین سەردانی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێری کرد
ئەمڕۆ بەرواری ١٤-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز (لیو جیون) کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین بە یاوەری بەرێز (جو ) کونسوڵی بازرگانی و بەرێز (لیام ) بەرپرسی بەشی ڤیزا سەردانی لقی هەولێریان کرد لە لایەن بەرێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێر و بەرێزان (حاجی عبدالخالق زرار و شوان شێرزاد شێخل ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر و کۆمەڵێک لە بازرگانانی شاری هەولێر پێشوازیان لێکرا ،شایانی باسە لە دیدارەکەدا باس لە هەموو سێکتەرەکانی بازرگانی کرا بە گشتی وە لەلایەن سەرۆکی لقی هەولێر چەند پێشنیارێک ئاراستەی کونسوڵی کۆماری چین کرا و لە هەمان کاتدا کونسوڵی کۆمادی میللی وڵاتی چین پێشنیارەکانی قبووڵ کرد بەڵێنی دا بە هەموو توانایەکیان کار ئاسانی بکەن بۆ بازرگانان بۆ بەرەوپێشچونی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین لە درێژەی دیدارەکەدا کونسوڵی چین و ستافەکەی ئەم دیدارەیان بە دیدارێکی گرینگ وەسف کرد وە هەروەها سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کاڕگێڕی لقی هەولێر سوپاسی کونسوڵی کۆماری میللی وڵاتی چین و ستافەکەیان کرد بۆ ئەو ئاسانکاریانەی کە بەردەوام بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستانی دەکەن،لە کۆتایدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدارەکە و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست .