هەواڵەکانهەواڵەکان

کۆبوونەیەک سەبارەت بەسەردانی فەرمی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.5.31، لە کۆمەڵگای دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە چوارچێوەی سەردانی شاندی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێکهاتووە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و ناردنکاران و ئامانج لێی پتەوکردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ وڵاتانی ئێران و هەماهەنگیی زیاتر و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بە هێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانییە له‌ دەروازەی سنوورییەکان، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوای خستنەڕووی بەرنامەی سەردانەکە لەلایەن سەرۆکی شاند، گفتوگۆ لە بارەی ئەو تەوەرە گرنگانە کرا کە پێویستن لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بخرێتە ڕوو، دواتر پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە لەو سەردانەماندا جگە لەگەیاندنی سڵاو و ڕێزی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کۆردستان، ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگمان دەبێت لە پێناو باشترکردنی پەیوەندییەکان و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی جوڵەی بازرگانی لەدەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە زانستی و کەلتووری و گەشتیارییەکان لەگەڵ هەریەک لە پارێزگارانی کرماشان، سنە، ورمێ و جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو تیمانەی ئەوان بڕیاریان داوە ئامادەبن.

جێگەی باسە، هەرێمی کوردستان سێ دەروازەی فەرمی و نێودەوڵەتیی هەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوانیش پەروێزخان لە سنووری گەرمیان، حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر و باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی. جگە لەچەند دەروازیەکی تری نیمچە فەرمی.

All reactions:

1919

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *