هەواڵەکانهەواڵەکان

کۆمپانیا چینیەکان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

بە ئامانجی بەرەو پێشبردنی ئاستی بازرگانی و بوژانەوەی بازاڕی هەرێمی کوردستان بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی، ئەمڕۆ بەڕیز (گیلان حاجی سعید) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای ( Sinomach-He Chengdu ) کرد بە سەرۆکایەتی بەڕیز ( ماو دێیۆنگ ) بەڕێوەبەری گشتی ئەندازیاری و بە یاوەری هەریەك لە بەڕێزان ( کێڤن ) وەك نوێنەری کۆمپانیا و بەڕێز ( د. موو ) سەرۆکی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەدین.

شاندی کۆمپانیا چینیەکە خواستی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئەوەیان ڕاگەیاند کە ئاستی ئابوری و بەرقەراربوونی سەقامگیری هەرێم ڕێخۆشکەرە بۆ وەبەرهێنان لە کوردستان دا.

بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی لقی هەولێر بەڵێنی پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی بۆ دوپاتکردنەوە و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ زیاتر ناساندنی کۆمپانیا کوردیە ناوخۆییەکان بە کۆمپانیا چینی و بیانیەکان لە ئێستا و داهاتوو دا.

لە هەمان کاتدا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشن لە نێوان یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر و شاندی کۆمپانیای سینۆماکی چینی واژۆکرا، بۆ هەماهەنگی و کاری بازرگانی بۆ ئاشنا کردنی بازرگانانی هەرێم و کۆمپنیا چینیەکان بە بەرهەمەکانی یەکتر.

لە کۆتاییدا شاندی ناوبراو دیاریێکی تایبەتیان بە سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەخشی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *