هەواڵەکانهەواڵەکان

یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری دیداری نێوان وەفدی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئێران و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری کرد .

لە بەرواری ١/ ٨/ ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی جێگری کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەرێز (رسوڵ حاجی عمر )سەرۆکی لقی هەولێر و بەرێز (شوان شێرزاد ) ئەندامی دەستەی کارگێری لقی هەولێر بەشداریان کرد لە دیداری نێوان شاندی بازرگانی پارێزگای قەزوین و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر شایەنی باسە دیدارەکە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سازکرا بوو بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و هەردوولا ئامادەباشی خۆیان نیشاندا بۆ پاڵپشتیکردن پێشخستنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و لە کۆتایدا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدارەکە و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیان بۆ یەکتری خواست .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *