هەواڵەکانهەواڵەکان

یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر بەشداری دیداری بازرگانی و وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و تورکیای کرد .

یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر بەشداری دیداری بازرگانی و وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و تورکیای کرد .
سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر داوەتی فەرمی کرابوون لە لایەن سەرۆکی پیاوانی کاری تورکی بەرێز (نەواف کلیچ )بۆ بەشدار کردن لە دیداری بازرگانی و وەبەرهێنانی هەرێمی کورستان و تورکیا ،دوێنی بەرواری ٥/٥/٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەرێز شێخ مصطفى شێخ عبدالرحمان سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەرێز ڕەسوڵ حاجی عمر سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی لقی -هەولێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەرێزان شێخ خالید وەرتی و د.شوان شێرزاد و د.طاریق وەیسی و هێمن رمضان کۆمەڵێک لە خاوەن کۆمپانیا و بازرگانانی هەرێمی کوردستان و تورکیا دیداری بازرگانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە شاری هەولێر بەرێوە چوو ، لە دیدارەکەدا باس لە بەهێزکردنی بازرگانی لە نێوان تورکیا و کوردستان کرا و هەروەها چەندین وتار سیمینار پێشکەش کرا و بۆ هەماهەنگی کاری بەرەو پێشبردنی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و تورکیا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *