یەکێتی هاوردە وناردنکارانی لقی هەولێر پێشوازی لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کرد،
ئەمڕۆ بەرواری ١٠-٩-٢٠٢٤ بەرێز (ڕسوڵ حاجی عمر) سەرۆکی لقی هەولێر بە یاوەری بەرێزان (حاجی عبدالخالق زرار ،شێخ خالید وەرتی،شوان شێرزاد )لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر و کۆمەڵێک لە بازرگانانی هەولێر پێشوازیان کرد لە بەرێز(ایدن معروف ) وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان شایانی باسە لە دیدارەکەدا باسی پەرەپێدانی بازرگانی لە نێوان وڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستان کرا و تاوتوێ گیرو گرفتی بازرگانان کرا لە کاتی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی تورکیا لە کۆتایدا هەردوو لا خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەکە دەڕبڕی هیوای سەرکوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست .