هەواڵەکانهەواڵەکان

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی شانشینی وڵاتی سعوودیە کرد .

ئەمڕۆ ٦/٣/٢٠٢٣ بەڕێز (گیلان حاجی سعید) سەرۆكی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بە ئامادە بوونی بەڕێز (خلیل عبۆ میرزا) جێگری سەرۆکی لقی هەولێر و بەڕێزان (عبدالخالق زرار و ابراهیم کمال) لە ئەندامانی دەستەی کارگێری و بەڕێز (پشتیوان خلیل) ئەندامی چالاکی یەکێتیەکەمان پێشوازیان کرد لە هەریەك لە بەڕێزان لە (فیصل بن عبدالعزیز الحماد) کونسوڵی بازرگانی سەفارەتی سعودیە لە بغداد، بەڕێز (محمد سلیمان العسیري) کونسوڵی گشتی سعودیە لە هەولێر.

لە دانیشتنەکە دا گفتوگۆ کرا لە بارەی پرسی ئابوری و بەهێزکردنی سێکتەرە جیاوازەکانی بازرگانی و بەهێزکردنی ئاستی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها چەند پێشنارێک گفتوگۆی لەسەر کرا و لەوانە ئاسانکاری لە پێدانی ڤیزای وڵاتی سعودیە بۆ ئەندامانی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، وە لە داهاتوودا شاندێکی وڵاتی سعودیە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆڕبەندێکی ئابوری کە لە هەرێم بەڕێوەدەچێت لە لایەن خۆیانەوە بانگهێشتنامەی فەرمیان پێشکەش بە یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر کرد بۆ بەشداری کردن لەو کۆڕبەندە هاوشانی شاندی ووڵاتی سعودیە، هەروەها پێشنیاری ئەوە کرا کە لە داهاتوو دا یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن لە نێوان یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر و ژوورە بازرگانیەکان و ڕێکخراوەکانی ناردنکارانی سعودیە واژوو بکرێت.

لە کۆتاییدا سەرۆکی لقی هەولێر وەك سوپاس و ستایش لە بەرامبەر هەڵوێستی بەڕێزیان وێنەیەکی سەرۆك (مسعود بارزانی لەگەڵ شا سلمان) وەك ئاماژەیەك بۆ بەهێزی و پەیوەندی بەردەوامی هەرێمی کوردستان و ووڵاتی سعودیە بە دیاری پێشکەش بە بەڕێزیان کرد، دواتر لۆگۆی فەرمی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێری بە بەڕێزیان بەخشی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *