هەواڵەکانهەواڵەکان

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بەشداری کردنەوەی کۆمەڵگای پەروەردەیی بارزانی نەمری کرد ،

ئەمڕۆ بەرواری ١٣-١٠-٢٠٢٤ لە ژێر چاودێری وە بە ئامادەبوونی رێزدار (مەسڕور بارزانی ) سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان وە بەرێز(ئالان حەمە سعید) وەزیری پەروەردە و بەڕێز(ڕەگەز ڕشید) بەڕێوەبەری دیوان و بەرێز (شوان شێرزاد شێخل) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پەروەردەیی و مامۆستایان و کەسەیاتی دیاری شاری هەولێر بەشداری کردنەوەی کۆمەڵگای پەروەردەیی بارزانی نەمریان کرد ،شایانی باسە کۆمەڵگای پەروەردەیی بارزانی نەمر کۆمەڵگەیەکی هاوچەرخی سەردەمیانەیە بە بەرزترین کوالێتی و پێشکەوتوترین هۆیەکانی فێرکردن کرایەوە کە لە قۆناغی باخچەی ساوایان هەتاوەکو قۆناغی ئامادەیی لە خۆ دەگرێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *