هەواڵەکانهەواڵەکان

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر بەژدارئ کرد لە دیداری بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتی ئەرمینیا .

دوێنێ ئێوارە بەرواری ٢٩/٢/٢٠٢٤ بەێز (رسول حاجی عمر ) سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر بەژداری کرد لە دیدارێکی بازرگانی لە نێوان بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی بازرگانی وڵاتی ئەرمینیا کە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ڕێکخرابوو .

ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم دیدارە بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەردوو لا بوو وە هەردوو لا دووپاتیان کردەوە بە پشتگیری کردنی یەکتر و هەوڵدانی تەواو بۆ بەرەو پێشچوونی گشت کارە بازرگانیەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *