هەواڵەکانهەواڵەکان

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان -لقی هەولێر پێشوازی لە چەند خاوەن کەسایەتی و بازرگان و خاوەن کاری شاری هەولێر کرد.

بەڕێز (رسول حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێر بە یاوەری ئەندامی دەستەی کارگێڕی ( شێخ خالید وەرتی ) پێشوازیان لە چەند خاوەن کەسایەتی و بازرگان و خاوەن کاری شاری هەولێر کرد .

ئامانج لە سەردانی بازرگانانی هەولێر بۆ یەکێتیەکەمان بە مەبەستی پیرۆزبایی بوو بە بۆنەی دەستبەکار بوونی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر ، بازرگانانی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان بە میوانداری سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی خواست و ئامادەیی خۆیان نیشاندا لە هاوکاری و پێشخستنی کارە بازرگانیەکان و ئابووریەکی سەقامگیر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *