هەواڵەکان

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی پێشانگای (یادەوەرییەکانی تیشک و تەم) یان کرد لە (Youthhub ) ناوەندی گەنجان لە هەولێری پایتەخت

ئەمرۆ بەرواری ٢٤-٦-٢٠٢٦ لە پێناو گەشەپێدانی ژینگەیی هونەریی بەرزکردنەوەی دەنگی هونەرمەندانی کوردستان لەسەر ئاستی جیهاندا و پشتگیری لە هونەرمەندانی ناوخۆیی، بە ئامادەبوونی بەرێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەرێز (گەیلان حاجی سەعید ) سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و بەرێز (شوان شێرزاد شێخل ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و بازرگانان سەردانی پێشانگای هونەرمەندی شێوەکار ( هەوار مەزهەر ) یان کرد لە ژێر ناونیشانی (یادەوەرییەکانی تیشک و تەم ) لە پێشانگاکەدا شاندی لقی هەولێر و ژووری بازرگانی سەردانی سەرجەم بەشەکانی ناوەندی گەنجانیان کرد کارە هونەریەکانی شێوەکار (هەوار مەزهەر) کە کۆمەڵێک تابڵۆی هونەری تێدا نمایش کردبوو کارە هونورییەکانی هونەرمەندی ناوبراویان بەرز نرخاند ئەم

پێشانگایە لەلایەن گەلەرییەکی نێودەوڵەتی (لەن گەلەری) نوێنەرایەتی دەکرێت کە پشتگیری هونەرمەندانی کورد دەکات لە ڕوانگەیکی ترەوە هونەر ڕەگی بنەڕەتی کولتوور و ناسنامەی کۆمەڵگەیە پێشانگایەکی وا دەرفەت بۆ بەشێکی فراوانی کۆمەڵگە دەڕەخسێنێت تاکو بەشداری لەم کارە هونەرییەدا بکەن.بە تایبەت لە (Youthhub)ی هەولێر وەک شوێنێکی گەنجان پێشانگاکە زیاتر دەکاتە مەکانی کۆبوونەوە و تاوتوێکردن و گۆڕینی بیرۆکە لەنێوان گەنجانی هەرێمدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *