Uncategorized

بەمەبەستی پەرەپێدانی ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەند بازرگانێکی وڵاتی تورکیا کرد

ئەمڕۆ بەرواری ١٧ -٦-٢٠٢٦ بەرێز (ڕسول حاجی عمر )سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆک لق و بەڕێزان (حاجی عبدالخالق زرار ، د.شوان شێرزاد شێخل ) لە ئە ندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر پێشوازیان کرد لە چەند بازرگانێکی وڵاتی تورکیا کە لە بواری پزیشکی و کەل و پەلی پزیشکی و کیمیاوی کاریان دەکرد کە پێکهاتبون لە بەڕێزان (ئەشڕەف بیتلیس ، حسن حوسنو) خاوەنی گروپی ( KGK,Olbia) ئامانج لە دیدارەکە بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری ئاستی ئابووری و بازرگانی بوو لەلایەکی ترەوە شاندی ناوبراو ئامادەیی ئەوەیان پشاندا بە پێدانی وەکالەی بازرگانی یاخود کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان کە ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و گواستنەوەی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ ناوچەکە، لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی لق هەموو جۆرە کار ئاسانییەکی کاری بازرگانی بۆ شاندی ناوبراو دووپات کردەوە, هەر بەرێزێک ئارەزوی کارکردنی هەیە بەمەرجێک کە لەگەڵ سروشتئ کۆمپنیاکەی بگونجێت سەردانمان بکات یان پەیوەندی بکات بەم ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە .

ژمارە تەلەفۆن :٠٧٥١١٤١٢٠٠٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *