هەواڵەکان

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی پردی هاوکاری لەگەڵ کەسایەتییە بازرگانی، ئابووری و نێودەوڵەتییەکان.

ئەمڕۆ بەرواری ١٠ـ٨ـ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) ، سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بە گەرمی پێشوازی لە خاتوو ( Sidika Šire) بەپرسی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان عێراق هەرێمی کوردستان و تورکیا و چەند بازرگانێکی کوردستان کرد .

لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی لقی هەولێر خۆشحاڵی خۆ بە دیدارەکە دەڕبڕی وە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان، هاوکاریی ئابووری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کرا.

لە دڕرێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی لقی هەولێر جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندییە بازرگانیەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون کرد بە مەبەستی دروستکردنی هەلی نوێی هاوکاری و پەرەپێدانی پرۆژە و چاڵاکییە بازرگانییە هاوبەشەکان.

لە کۆتایدا سورۆکی لقی هەولێر ووتی پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەکەین کە ببێتە هۆی نزیککردنەوەی کۆمەڵگەی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە بازاڕ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی دەروازەی نوێ بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *