گەیلان حاجی سعید پێشوازی لەڕێکخەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی و بەرێوەبەری جێبەجێکردن لە ڕێکخراوی AWA بۆ گەشەپێدانی بەردەوام دەکات
گەیلان حاجی سعید پێشوازی لەڕێکخەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی و بەرێوەبەری جێبەجێکردن لە ڕێکخراوی AWA بۆ گەشەپێدانی بەردەوام دەکات
رۆژى پێنج شەممە ۲۵/ ۱۱ /۲٠۲۱ بەرێز(گەیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەیاوەری بەرێز (خەلیل گۆران )جێگری سەرۆکی لقی هەولێر و بەرێز (ابراهیم کەمال )ئەندامی دەستەی کارگێڕی ،پێشوازیان کرد لەبەرێزان (د.نەبەز طاهر خياط ) بەرێوەبەری جێبەجێکردن لەڕێکخراوی ئاوا بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و خاتوو (گیلیان احمد)ڕێکخەری پڕۆژەکان لە ڕێکخراوی هاریکاری ئەڵمانی
دواتر لەدانیشتێکدا هەردوولا بیروڕایان گۆڕیەوە لەبارەی هەماهەنگی تەواو لەنێوانیاندا ، بۆ کاری پێکەوەیی و خزمەتکردن بە بازرگانان و تەواوی خەڵکی پارێزگای هەولێر لەو بوارەی کەکاری تێدا دەکەن .
لەکۆتایی دا بەرێز (گەیلان حاجی سعید ) خۆشحاڵی خۆی بەو دەستپێشخەرییە گرنگە دەربڕی و هاتنی نوێنەری ئەو دوو ڕێکخراوەی بەرزنرخاند و ئامادەیی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بۆهەموو جۆرە هەماهەنگیەک نیشاندا بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی و داوای لەنوێنەری ئەو دوو ڕێکخراوە کرد کە بەشداری بەئەندامانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بکەن لەکار و چاڵاکی و خول و پانێڵ ، هەروەها لەکار و پڕۆژەکانیاندا ، هەروەها هیوای خواست کە ئەو جۆرە دیدار و کۆبوونەوانە بەردەوام بن .
لەکۆتایی دا شاندی مێوان بەرێز و تەقدیرەوە بەرێکران .