Uncategorized

شاندێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەرێز گەیلان حاجی سعید بەفەرمی بانگهێشتی شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران کراون بۆ ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی بازرگانی

شاندێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی پیشەسازی و ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەربە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بانگهێشتکراون بۆ وڵاتی ئێران لەڕۆژی یەکەمی سەردانەکەیاندا دوێنێ ٤ / ۱۲ / ۲٠۲۱ سەردانی ناوچەی پیشەسازی کۆمپانیاکانی دانیش بونیادیان کرد ، لەلایەن سەرۆکایەتی پارێزگای البورز پێشوازیان لێکرا و دواتر کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا و سەردانی مەیدانی چەندین کۆمپانیای ناوچەی پیشەسازی دانیش بونیات یان کرد .

هەروەها ئەمڕۆ ۵ /۱۲ /۲٠۲۱ لەڕۆژی دووەمی سەردانەکەیاندا دیدار و کۆبوونەکان درێژی هەبوو و لەگەڵ بەرپرسانی سندوقی گەشەپێدانی ئابووری سەربە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا و گفتووگۆ لەسەر
چەند پرسێکی پەیوەست بە بواری ئابووری و بازرگانی کرا تیایدا لایەنی ئیرانی ڕەزامەندیان نیشاندا کەپێشانگایەکی هەمیشەیی ئێران لە هەولێر بکرێتەوە بۆ ئەو کۆمپانیا ئێرانیانەی کەدەیانەوێت بێن لەهەرێمی کوردستان کارگە و کارخانە و لقیان بکەنەوە ،شایانی باسە کۆمپانیا کانی دانیش بونیات لەژێر چاودێری زانکۆکانی ئێران کاردەکەن بەشێوەیەکی زانستیانە و سەردەمیانە کاڵای نوێ بەتەکنەلۆجیای تازە بەرهەم دەهێنن .

شایانی باسە نوێنەری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو .

شایانی باسکردنە ئەندامانی شاندەکەی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لەبەرێزان (گەیلان حاجی سعید -سەرۆکی لقی هەولێر ، خلیل گۆران -جێگری سەرۆکی لقی هەولێر ، حاجی عبدالخالق -ئە.دەستەی کارگێڕی ، رسول عمر -ئە.دەستەی کارگێڕی ، خالید وەرتی -ئەندامی چاڵاکی لقی هەولێر ).

وابڕیارە سەردان و چاڵاکیەکانی شاندی کوردستانی بەسەرۆکایەتی بەرێز گەیلان حاجی سعید سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان درێژەیان هەبێت لەوڵاتی ئێران .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *