سەردانی شاندی کونسوڵی کۆماری تورکیا بۆ لقی هەولێری هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان
لە بەراواری ٢٧-٨-٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز (رسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان کرد و بەڕێز (شێخ خالید وەرتی )جێگری سەرۆک لق و بەڕێزان (د.شوان شێرزاد شێخل ، هێمن رمضان مصطفی ) پێشوازیان کرد لە شاندی کونسوڵی کۆماری تورکیا لە بارەگای لقی هەولێر
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی بەڕێز (کەمال بەگ) ڕاوێژکاری کونسوڵی کۆماری تورکیا لە هەولێر ئەنجام درا بەڕێز کەمال بەگ یەکێک بوو لە ڕاوێژکارە چالاکەکان لە دروستکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان لە نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا وە هەروەها بەرەو پێشبردنی ئاستی بازرگانی و پیشەسازی
لە درێژەی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندییە دۆستانە و بازرگانییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کردەوە و هەروەها پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان کرا.
لە کۆتاییدا بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر) سوپاسی بەڕێز کەمال بەگی کرد بۆ هەموو ئەو هەوڵ و هاوکارییە بەنرخانەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشی بواری بازرگانی و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە وە هیوای سەرکەوتن و بەختەوەریی بۆی لە ئەرک و قۆناغی داهاتووی ژیانیدا خواست.




